tg-me.com/Chyrok/15362
Last Update:
چیرۆکی
(ئارش و شەنگە)
بةشي دووةم
(شەنگە) زۆر باسی چەند هاوڕێیەکی دەکرد یەکێک لەو هاوڕێیانەی ناوی (ئێوارە) بوو . ئەو گفتوگۆی ئێمەی بینی بوو ئەو ماوەی لەگەڵ یەکتر قسەمان کردبوو ،ئەویش لای ئەو باسی منی کردبوو <بڕوا بەختیار>گوتبوی پێ ناچێ کوڕێکی خراپ بێ بەگوێرەی قسەکردنی بێ ، شەوێک خۆم و تەنیایەکەم بوین بیرم کردەوە پەیامێک بۆ یەکێک لەهاوڕێکانی (شەنگە)بنێرم ئەوەبوو نامەم بۆ خاتوو (ئێوارە)نارد .
(سڵاو خوشکەکەم چۆنی من هاوڕێی شەنگەم تۆش هاوڕێی ئەی وابزانم )؟...
جوابی دامەوە (سڵاو براکەم منیش هاوڕێی ئەوم شەنگە باسی تۆی بۆ کردووم و<بڕوا بەختیار> نامەکانی ئێوەشم هەموو بینیون )
ئەو شۆخەی وێنەکەییم پۆست کردبوو زۆر باسی چەند هاوڕێیەکانی دەکرد یەکێک لەو هاوڕێیانە بوو نامەم بۆی نارد زۆر قسەمان کرد بەدزی شەنگە ..
منیش داوام لە ( شەنگە ) کرد بەهاوڕێیەکانی خۆییم بناسینی بەڵام ئەو ڕێگەی نەدەدا من هاوڕێکانی بناسم ، دوای ماوەیەک لەگەڵ ( ئێوارە ) ڕێک کەوتین بەهەردووکمان دوای لێ بکەین بەیەکمان بناسینی ئەو داوای لێ کردبوو حەزەکەم ئەو کوڕە بەمن بناسێنی کەسێکی زۆر باش و بەڕێز دیارە ئەمجۆرە قسانەی لەگەڵ کردبوون ، منیش داوام لێ کرد هاوڕێیەکی خۆتم پێ بناسینە ئەویش دەیگوت هاوڕێی منت بۆ چین گوتم بەڵکو ماوەیەک تۆ لەخەت نەبی لەو هەواڵت دەپرسم ئەویش <بڕوا بەختیار>دەیگوت پێویست نیە بەڵام بۆمن زۆر پێویست بوو چونکەئەو دڵی منی بردبوو ، ئیتر هەر چۆنێ بێ هاتە ئەو بڕوایە ئێمە بەیەکتر بناسێنی نەیدەزانی ئێمە پێشتر یەکمان ناسیوە .
ئیتر گروپ چاتێکمان دروست کرد ئێمە هەرسێ کەس قسەمان کرد و بەیەکتری ناساندین ئەو هاوڕێیەی زۆر کەسێکی تێگەیشتو و بەڕێز بوو ئەو شووی کردبوو .
پاش یەکتر ناسینەکەمان خاتو ( ئێوارە) کە منی ئاوا بینی و قسەمان بەیەکەوە کرد خوێندنەوەی بۆ کەسایەتی من کرد زۆر هەوڵی دا ئێمە لەیەکتر نزیک بکاتەوە ، دەیگوت (شەنگە)کچێکە وێنەی کەمە تۆش کەسێکی هەستەکەم زۆر گونجاو دەبن بەیەکەوە <بڕوا بەختیار>بەدڵنیاییش هەمان ئەو کچە بوو کە باسی دەکرد بەڵکو زیاتریش بوو لەو مەدح و ستایشەی ئەو هاوڕێیەی باسی دەکرد ، تا دەهات زیاتر ئێمەی شیرینتر دەکرد لە لای یەکتر ، منیش داوام لەو کچە شۆخە کردەوە وێنەیەکم بۆ بنێرە با بوبینم گوتی نەخێر گوتم ئەی تۆم هەر دیوە خۆ لەوێنە پۆستکراوەکە گوتی والله ۱۸۰ پلە گۆڕاوم ئیستا ، بیرم کردەوە لەکاتی کارکردن هێندە شۆخ و شەنگ بێ ئەبێ ۱۸۰ پلە گۆڕابێ چۆن بێ زیاتر ئارەبووی بینینی بووم ، ئیتر وێنەکەی نەنارد بەڵام گوتم پەیدای دەکەم بەڵێن بێ مادام ئاوات کرد <بڕوا بەختیار>، ئەویش منی ئازاد کرد لەوەی وێنەی ئەو پەیدا بکەم بەهەر جۆرێ بێ تەنیا لای هاوڕێکەی نەبێ ووتم باشە ، منیش چوم بە هەمان ناو بۆ انستا گرام ناوەکەییم لێ دێ چیم بینی ؟!!
کچێکی زۆر ناسک و جوان ڕەفتەیەکی خستۆتە سەر سەری و تاڵی پەرچەمە ڕەشەکانی بەسەر شان بڵاو بونەتەوە دەتگوت مانگی چواردەیە خۆی دەنوێنێ .
منیش وێنەکەم لە انستا دەرهێنا پێم گوت وێنەکەتم پەیدا کرد باوەڕی نەدەکرد بەڵام بۆم نارد زۆر لای سەیر بوو گوتی چۆن و لەکوێت هێنا .؟ ووتم لە انستا وایزانی گاڵتەی لەگەڵ دەکەم ووتی چۆن وێنەی<بڕوا بەختیار> انستا گەورە دەکرێ منیش بەرنامەیەکم پێ بوو insta3 دەستت لەسەر وێنەکە دانابا وێنەکە بەخۆی گەورە دەبوو ووتی شتی وام نەزانیوە دەبێ وێنەی سەر هەموو پڕۆفایلەکان لا بدەم انستا و ڤایبەرو هەموو شتەکان ، گوتم تازە کەیفی خۆتە گرنگ من وێنەی ۱۸۰ پلە گۆڕاوەکەشم بینی داوای کرد گوتی دەبێ وێنەکە بسڕیتەوە منیش سڕیمەوە .
بەڵام تا دەهات قسەمان زیاتر دەرکردن متمانەو خۆشەویستیشمان زیاتر لەنێوان دروست دەبوو
ئینجا ژمارەکانمان گۆڕینەوە بەس نامەوێ زیاتر درێژی بکەم بەگۆڕێنەوەی ژمارەکان ، چونکە ئەویش تۆزێکی ویست تاکو وەرم گرت .
پاشان بەردەوام بوین<بڕوا بەختیار> لەقسە کردن شەو و ڕۆژێک محاڵ بو بتوانم قسەی لەگەڵ نەکەم زۆر خۆشم دەویست ، بەڵام داوای هیچ شتێکم لێ نەکرد حەزم دەکرد زیاتر قسە بکەین و شارەزایی یەکتر بین لە هەموو شت خواست و حەزەکانی یەکتر بزانین چین .
شوکر لە زۆربەی بیرو ڕاکانمان ئەتوانم بڵێم خواستەکانمان یەکیان دەگرتەوە ، بەس شتێک نەبێ ئەو دایم توڕەیە منیش قەت توڕە نەبووم 😅
جاوةرواني بةشي كؤتايي بن
BY چیرۆک chyrok
Warning: Undefined variable $i in /var/www/tg-me/post.php on line 283
Share with your friend now:
tg-me.com/Chyrok/15362